رۆژی دووشەم دووی شوباتی 2026 لە پیرمام، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە موسەننا سامەرائی سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم كرد.
بەپێی راگەیەنراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە بەگشتی تاوتوێ كران، هەروەها باس لە دوا هەنگاوەكانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ كرا.
هاوكات هەر ئەمڕۆ شاندێكی باڵای چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سوودانی و هادی عامری گەیشتنە هەولێر و لەلایەن مەسروور بارزانی پێشوازییان لێ كرا.
بڕیارە لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆ ببنەوە و باسی كێشە نوێیەكانی عێراق بەتایبەت كاندیدی سەرۆك وەزیرانی شیعەكان بكرێت.