سەرۆكی حكوومەت پێشوازیی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق كرد

:: PM:01:04:02/02/2026 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق كرد، لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆكانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی فیدراڵ تاوتوێ كرا.

ئەمڕۆ دووشەم دووشی شوبات، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە عیرفان سدیق باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆكانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی فیدراڵ تاوتوێ كرا.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا ، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناوچەكە و بەتایبەتی دۆخی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا، دووپات لە چارەسەركردنی كێشەكان لە ڕێگەی ئاشتی و گفتوگۆ و پاراستنی مافەكانی گەلی كورد و گشت پێكهاتەكانی سووریا كرایەوە.



وشە - رامیار جەواد