ماوەی چەندان رۆژە گەمارۆی سەر كۆبانێ بەردەوامە و خەڵك بە دەست برسیەتی و بێ خزمەتگوزاری دەناڵێنن، بەرپرسێكی ئەو شارەش بۆ "وشە" چەند زانیارییەك ئاشكرا دەكات.
ئەمرۆ دووشەم دووی شوبات، رەعد كۆبانێ پزیشك و چالاكی ئەو شارە، لە رێگەی "وشە"وە بانگەوازێك دەكات و رای دەگەیەنێت، شاری كۆبانێ گەمارۆ دراوە، ئێستەش دەرمان و سووتەمەنی و پێداویستی و خۆراك كارەبا و شیر لەو شارە دەست ناكەوێت.
زیاتر گوتی، ژیانی خەڵكی كۆبانێ لەم هەلومەرجە سەختەدا بەرگری لە گەڕەكەكانیان دەكەن و بەرخۆدان دەكەن، بەڵام گەمارۆی چەندان رۆژە و شەڕ خەڵكی ماندوو كردووە.
بە گوتەی پزیشكەكان، بەهۆی ئەو گەمارۆیەوە هەموو جۆرە دەرمانێك لە بەردەستدا نییە، بەتایبەتی دەرمانی پەستانی خوێن و نەخۆشیی شەكرە تەواو بووە، تووشبووانی شێرپەنجەش ناتوانن بچنە دەرەوەی كۆبانی بۆ درێژەدان بە چارەسەرەكانیان، بۆیە ژیانی سەتان كەس لە مەترسیدایە.
روونی كردەوە كە نۆرەی نان، دوو رۆژە بۆ وەرگرتنی 10 نان بۆ هەر خێزانێك، هیچ هاوكارییەك نەگەیشتووە بەو شارە و تەنیا چەند شتێكی سەرەتایی نەبێت.
ئەوە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ ئاگربەست لە نێوان هەسەدە و حكوومەتی سووریا چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام كۆبانێ لە گەمارۆی سەختدایە.