وردەكاریی جێگیركردنی 125 چەكداری سووریا لە حەسەكە

:: PM:03:05:02/02/2026 ‌
بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕای گەیاند، لەبارەی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە، 125 ئەندامی حكوومەتی كاتیی سووریا دەچنە ناو حەسەكە، ڕۆژی سێشەمیش گرووپی دووەم بە هەمان قەبارە دەچنە ناو قامیشلۆ.

ئەمڕۆ دووشەم دووی شوبات، فەرهاد شامی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، لەبارەی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی هەسەدە و دیمەشق و چوونی هێزی حكوومەتی كاتی سووریا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە.

فەرهاد شامی ڕای گەیاند، لە ئەمڕۆوە 15 ئۆتۆمبێل و دەستەیەكی سەرەتایی كە لە 100 بۆ 125 ئەندامی حكوومەتی كاتیی سووریا پێكهاتووە، دەچنە ناو شاری حەسەكە، ڕۆژی سێشەمیش گرووپی دووەم بەهەمان قەبارە دەچنە ناو شاری قامیشلۆ.

بەگوتەی ئەو، هەموو ئەو هێزانە خەڵكی پارێزگای دەرعان، ئەمە مەرجێكە كە لەلایەن هێزەكانی سووریای دیموكراتەوە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنەكاندا دیاری كراوە.

بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئەو هێزانەی دەچنە ناو حەسەكە، لە سێ چوار شوێنی دیاریكراو لەناو سەنتەری شاردا جێگیر دەبن، بە یاوەریی ئاسایشی ناوخۆ كە كوردن، ئامادەبوونیان بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دەبێت.

30ـی مانگی ڕابردوو ڕێككەوتنێك لە نێوان هەسەدە و حكوومەتی كاتی سووریا واژوو كرا، ڕێككەوتنەكە 14 خاڵ لە خۆ دەگرێت.



وشە - وشه‌