مەسروور بارزانی گەیشتە دوبەی

:: PM:08:13:02/02/2026 ‌
سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شێخ محەمەد بن ڕاشد، گەیشتە شاری دوبەی و بڕیارە زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای جیهان ئەنجام بدات.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم دووی شوباتی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی، بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حكوومەتەکان 2026، گەیشتە دوبەی و لە فڕۆکەخانە لەلایەن عەبدوڵا ئەلنعێمی وەزیری دادی ئیماراتەوە پێشوازیی لێ کرا.

بڕیارە سەرۆکی حكوومەت لە پەراوێزی لوتکەکەدا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیمارات و سەرکردەکانی وڵاتانی بەشدار لە لوتکەکە ئەنجام بدات.

تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکان بریتی دەبێت لە تاوتوێکردنی پتەوکردنی پێوەندیی دوولایەنە و گفتوگۆکردن لەبارەی دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە.


وشە - پۆڵا مەحموود