دادگای بەرایی كۆیە روونكردنەوەیەكی بۆ رای گشتیی بڵاو كردەوە كە لەبارەی بابەتی رۆژنامەنووسێكەوەیە، لە هەمانكاتدا داوا دەكەن ئەو رۆژنامەنووسە خۆی رادەستی دادگا بكات، چونكە بڕیاری گرتنی لەسەرە.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، ماوەیەكە كەسێك بەناوی "دڵشاد مام تەها " خاوەنداریەتی پەیجێك دەكات هەواڵی بێ بنەما و ناڕاست بڵاوكردووەتەوە بۆ لێدان لە شكۆی دادوەر و بێ متمانەكردنی هاووڵاتییان بەرانبەر دادگابەناوی سەروەری یاسا، گوایە دادوەران كارەبایان لەپزیشكی دادی كۆیە ڕاكێشاوە بۆخانووەكانیان، سەرلەبەری ئەو هەواڵە ناڕاستە و ڕەتیدەكەینەوە دوورە لەراستیەوە، نە لەئێستە و نە لە رابردوو كارەبا لەپزیشكی داودوەری رانەكێشراوە بۆ خانووی دادوەران.
دادگا دەڵێ، دڵشاد مام تەها بۆ خۆی لە دادگای كەتنی كۆیە لە19 / 2 / 2024 لەسەر سكاڵای بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە سزای بەندكردنی بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ دەرچووە لەسەر هەواڵی ناڕاست و تەشهیركردن بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە، بۆیە ئەگەر ناوبراو لە یاسا دەگرێت و خەمی سەروەری یاسایەتی باخۆی ڕادەستی یاسا بكا نەوەك هەڵاتوو لەیاسا.