مانگی سووری كوردی ڕای گەیاند، دۆخی كۆبانێ تا ئێستە لە ڕەوشێكی خراپدایە و كارەبا و ئاو و ئینتەرنێت نییە، هەرچەندە ڕێكەوتن كراوە و هیوامان وابوو كە ئەم گەمارۆیە نەمێنێت بەڵام تا ئێستە وەك خۆی ماوەتەوە.
پاش هێرش و ئاڵۆزییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و گەمارۆدانی كۆبانێ دەستی پێ كرد و ئێستە كە رێككەوتن كراوە، بارودۆخی مرۆیی لە ئاستێكی مەترسیدایە.
فەرحۆ محەمەدئەمین، نوێنەری مانگی سووری كوردی رای گەیاند، دۆخی كۆبانێ تا ئێستە لە ڕەوشێكی خراپدایە، كارەبا و ئاو و ئینتەرنێت نییە، هەرچەندە ڕێكەوتن كراوە و هیوامان وابوو كە ئەم گەمارۆیە نەمێنێت بەڵام تا ئێستە وەك خۆی ماوەتەوە، ماوەی دوو هەفتە زیاترە گەلی كۆبانێ بەرخۆدان دەكات، لە ڕەوشێكی سەختدا كۆبانێ پێوسیتی زۆری هەیە لە هەموو ڕوویەكەوە.
روونیشی كردەوە كە ڕێژەی ئەوانەی ئاوارەبوون زیاتر لە 12 هەزار خێزانە كە كۆچبەری قامیشلۆ و شارۆكەكانی تر بوون، لە 113 خوێندنگە و مزگەوت دەمێننەوە و سەرجەمیان پێویستییان بە هاوكاریی هەیە.
روونیشی كردەوە كە بەشێكی زۆری ئاوارەكانی تەبقا و ڕەقە لە كۆبانێ دەمێننەوە و لە ژێر هەلومەرجێكی سەختدا دەژێن و پێویستییان بە هاوكارییە، جگە لە سێمێلكا هیچ ڕێڕەوێكی تر نییە.