لە میانەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی پەرەپێدانی پێوەندییە دوولایەنەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی شووبات، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێنشینی دوبەی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و وەزیری بەرگری کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، هەردوولا دووپاتیان لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پێوەندییە دوولایەنەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. هەروەها، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانی و هاریکارییە بەردەوامەکانی دەوڵەتی ئیماراتی بۆ هەرێمی کوردستان کرد.