دژی سوپای عێراق خۆپێشاندانی گوندەكانی كەركووك بەردەوامە

:: PM:05:13:07/02/2026 ‌
جارێكی تر دانیشتووانی گوندی "دارەمان"ی سنووری كەركووك، دژی ڕێگرییەكانی سوپای عێراق گردبوونەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ماوەی سێ ڕۆژە سەرجەم ڕێگاكانی گوندەكەیان لەلایەن سوپای عێراقەوە داخراوە.

پەیامنێری "وشە" رای گەیاند، ماوەی سێ ڕۆژە سەرجەم ڕێگاكانی گوندی دارەمانی سەر بە كەركووك لەلایەن سوپای عێراقەوە داخراوە و ڕێگا نادەن بە هیچ شێوەیەك بچن بە دەم باخ و زەوی و ئاژەڵەكانیانەوە.

لە دژی ئەم ڕێگرییانەی سوپای عێراق، دانیشتووانی گوندی دارەمانی سنووری پارێزگای كەركووك دەستیان بە خۆپێشاندان كرد و تائامادەكردنی ئەم هەواڵە پارێزگاری كەركووك هیچ هەڵوێستێكی نەبووە.

بیانووی بۆ ئەو كارەی سوپای عێراق ئەوەیە كە رێگاكە چاودێری لەسەر نییە و گومان دەكەن كەلوپەلی قاچاخ لەوێوە بۆ كەركووك بگوازرێتەوە، بەڵام ئەوە بیانوو نییە بۆ رێگری لە گوندەواری سنوورەكە، بەڵكو دەتوانن بە رێی ئاسانتر گومانەكانیان نەهێڵن. 




وشە - وشه‌