هاتوچۆ بۆ شوفێرانی تاكسی: هێمای تاكسی لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێلەكەتان دابنێن

:: PM:01:17:08/02/2026 ‌
هاتوچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەكاتەوە، پێویستە هێمای تاكسی بە گڵۆپی زەرد لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێلەكانیان جێگیر بكەن.

ئەمڕۆ یەكشەم هەشتی شوبات، لە ئاگادارییەكەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە، وەك ئەوەی چاودێریمان كردووە بەشێك لە شوفێرانی تاكسی (هێمای ڕووناكی تاكسی)، یان لەسەر ئۆتۆمبێلەكانیان دانەناوە یان لە شوێنی جیاواز لەسەر ئۆتۆمبێلەكانیان دایانناوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، بۆ یەكخستنەوەی هێمای ڕووناكیی تاكسی، لەمەودوا دەبێت بەم جۆرە بێت:

1- دەبێت هێمای تاكسی لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێل لە ناوەڕاستی دەرگای شوفێر و دەرگای دوای شوفێر چەسپ بكرێت.
2- دەبێت گڵۆپی ڕووناككەرەوەی تێدا بێت و بۆ ئەوەی بەشەو ببینرێت، ڕەنگی گڵۆپەكە دەبێت زەرد بێت و نابێت هیچ ڕەنگێكی تر بێت.
3- بە هیچ جۆرێك نابێت هێمای تاكسی لەسەر جامی دواوە یان جامی پێشەوە یان لەسەر سندووق چەسپ بكرێت.



وشە - رامیار جەواد