وەزارەتی دارایی 27 بارهەڵگر کۆمەکی ڕەوانەی ڕۆژئاوا کرد

:: PM:08:37:08/02/2026 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، کاروانێکی گەورەی کۆمەک و هاوکاریی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد کە لە نزیکەی نۆ هەزار پاکێجی خۆراک پێکهاتووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم هەشتی شوباتی 2026، کاروانی کۆمەک و هاوکارییەکان کە لە چوارچێوەی کەمپینی وەزارەتی دارایی ئامادە کرابوون، بەرەو دەروازەی فیشخابوور بەڕێ کران.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتەکە، هاوکارییەکان پێکهاتوون لە 8910 پاکێجی خۆراک کە لە ڕێی 27 بارهەڵگرەوە گواستراونەتەوە.

بڕیارە سبەی دووشەم، کاروانەکە لە ڕێی دەروازەی سێمالکاوە بگاتە شاری قامیشلۆ. دواتر لە ڕێی لیژنە هاوبەشەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری کوردی، بەسەر خوشک و برا ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا دابەش دەکرێت.


وشە - پۆڵا مەحموود