نێچیرڤان بارزانی و كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق تاوتوێ دەكەن

:: PM:01:42:09/02/2026 ‌
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كران.

ئەمڕۆ دووشەم نۆی شوبات، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە خاتوو گویندەلن گرین كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كران. هەردوولا دووپاتیان لە گرنگیی لێكگەیشتن و هاریكاریی نێوان لایەنە سیاسییەكان كردەوە بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی.

لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا، پێوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و دوایین پێشهاتەكانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكوومەتی نوێی فیدراڵ، خرانە بەرباس. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پاراستنی سەقامگیریی سیاسی لە وڵات.

دۆخی سووریا و دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتی، لایەنێكی تری گفتوگۆكانی نێوان نێچیرڤان بارزانی و كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا بوو.



وشە - رامیار جەواد