سەرۆك بارزانی لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنەكەسە كۆبووەوە

:: PM:06:17:09/02/2026 ‌
لە پیرمام، سەرۆك بارزانی لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنەكەسە كۆبووەوە. 

لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی سووریا كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پێویستیی یەكڕیزیی لایەنە كوردییەكان لە قۆناغەكانی داهاتوو.

بەگوێرەی هەواڵێكی بارەگای بارزانی، دووپات لە دانوسان و دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم