وەزارەتی كارەبا: دوایین پارەدانی پسوولەكان پێكدێت لە 46 ڕۆژ

:: PM:06:49:09/02/2026 ‌
وەزارەتی كارەبا هاووڵاتییان دڵنیا دەكاتەوە كە هیچ گۆڕانكارییەك لە نرخەكانی كارەبای ڕووناكی ڕووینەداوە و هیچ كێشەیەك لە ژێرخانی پێوەرە زیرەكەكاندا نییە.

لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی كارەبادا هاتووە، بە درێژایی كات، لە وەرزی زستاندا زۆرترین خواست لەسەر كارەبا هەبووە بەتایبەت لە مانگی یەك، ئەمە یەكەم زستانە كە زۆربەی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان خاوەنی كارەبای 24 سەعاتین.

ئاماژە بەوەیش كراوە كە بە دیاریكراوی ئەم زستانە بەكارهێنانی كارەبا بەراورد بە زستانەكانی پێشوو زیاتر بووە. ئەمەش بەهۆی كەشوهەوی ساردی نائاساییەوەیە.

هەروەك دووپات دەكەنەوە، بە شێوەیەكی نائاسایی، دوایین پارەدانی پسوولەكان ڕەنگدانەوەی خولێكی درێژترە كە بە تێكڕا پێكدێت لە 46 ڕۆژ ئەمەش دەرەنجامی گواستنەوەیە لە سیستەمەكاندا و دەبێت كەمتر ڕووبدات لە هەنگاونان بەرەو پێشەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، خولێكی درێژتر هیچ جیاوازییەكی نیە لەوەی كە هاوبەشانی كارەبا ڕۆژانە چەند پارە دەدەن.

لە كۆتایشدا دەڵێن، لەگەڵ زیادبوونی بەكارهێنانی كارەبا بەهۆی سەرمای زۆرەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەدواداچوون بۆ ڕێگاكانی كەمكردنەوەی بارگرانی دەكات.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم