مەسروور بارزانی لەگەڵ خاوەنكارانی كوردستان و عێراق كۆبووەوە

:: PM:03:10:10/02/2026 ‌
لە پەراوێزی راگەیاندنی "ئی پسوولە"، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك وەبەرهێنەر و خاوەنكار كۆبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 10ی شوبات، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق، پڕۆژەی " ئی پسوولە"یان راگەیاند كە هاووڵاتییان دەتوانن بەشێوەی ئەلیكترۆنی پارەی خزمەتگوزارییەكان بدەن. 

دوای رێوڕەسمەكە، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە وەبەرهێنەران و خاوەنكارانی كوردستان و عێراق كۆ بوونەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم