ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی شوبات، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕۆبین سۆگۆیان، باڵوێزی ئەرمینیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا دووپات لە گرنگیی برەودان بە پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە و ئاماژە بە کۆبوونەوە و دیدارەکانی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس درا. باڵوێزی ئەرمینیا پێزانینی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی مافەکانی پێکهاتەی ئەرمەن لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو کەرتەکان لەپێناو بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری، هەروەها دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، ئاڵوگۆڕ کرا.