هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت

:: PM:04:03:12/02/2026 ‌
وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، هاوكات دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی یەك گەیشتووە و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت. 

وەزارەتەكە بڵاوی كردەوە كە دوای ئەوەی هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی یەكی ساڵی 2026 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەكان "ژمێریاری سەربازی" رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان ئەنجامدراون بۆ ئەم مەبەستە رۆژی شەشەموو دەست بە دابەش كردنی دەكرێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم