وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێك لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست، دابەش دەكرێت.
وەزارەتەكە رای گەیاند، ڕۆژی شەموو، 14ی شوباتی 2026، مووچەی مانگی كانوونی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دابەش دەكرێت.
هاوكات لە هەمان ڕۆژدا، مووچەی مانگی كانوونی دووەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كە لە دوای یەكی تەمووزی 2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێم دامەزراون، كە شایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.