دەست بە دابەشكردنی هاوكاریی هاوپەیمانان دەكرێت و بڕەكەشی دیاری كرا

:: AM:09:04:14/02/2026 ‌
وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی یەك گەیشتووە و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت، بڕەكەشی دیاری كرا. 

ئەمڕۆ شەموو 14ـی شوبات، دەست بە دابەشكردنی هاوكاریی هاوپەیمانان دەكرێت و بڕەكەشی 71 هەزار دینارە.

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە، دوای ئەوەی هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی یەكی ساڵی 2026 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەكان "ژمێریاری سەربازی"، رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان ئەنجام دراون، بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

بەپێی رێككەوتنی نێوان كوردستان و ئەمەریكا، هێزەكانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی چەند لیوایەكی هاوبەش رێكدەخرێنەوە و هاوپەیمانانیش هاوكاری دەبن لەو رێكخستنەوەیە.



وشە - رامیار جەواد