ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی سووریا بڵاو كرایەوە

:: PM:04:37:14/02/2026 ‌
لە چوارچێوەی كارنامەكەیدا لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، پێوەندییەكانی سووریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سووریا و كاریگەرییەكانی لەسەر ئارامی و سەقامگیریی ناوچەكە تاوتوێ كران. هەردوولا دووپاتیان لە گرنگیی چارەسەركردنی تەنگژەكانی سووریا و پاراستنی مافی هەموو پێكهاتەكان كردەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە دۆخی مرۆیی ئاوارەكان و برەودان بە دیالۆگی نیشتمانی لەپێناو داهاتوویەكی سەقامگیر بۆ وڵات كرا. وەزیری دەرەوەی سووریا ستایشی ڕۆڵی سەركردایەتیی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ڕێككەوتنی دیمەشق و هەسەدە و هاوكاریكردنی ئاوارەكان و هەوڵەكانیان بۆ پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا.

لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی، هیوای سەركەوتن و ئارامی و سەقامگیریی بۆ سووریا خواست، هەروەها دووپاتی لە گرنگیی‌ پاراستنی مافەكانی كورد لە دەستووری داهاتووی سووریای یەكگرتوودا كردەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم