لە بەردەوامیی دیدار و كۆبوونەوەكانیدا، لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵز ماركۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا پێوەندییەكانی ئەمەریكا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و ئاسۆی هاریكاریی هاوبەشی نێوانیان خرایە بەر باس. نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی ئەمەریكا لە عێراق و هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.
لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی لە پابەندیی وڵاتەكەی بۆ پشتگیری لە عێراق و هەرێمی كوردستان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكە كردەوە، هەروەها ستایشی پێگەی هەرێمی كوردستانی وەك هاوبەشێكی سەرەكی و فاكتەری سەقامگیری، كرد.
دۆخی سووریا و مافەكانی كورد لەو وڵاتە، لەگەڵ دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو. تیایدا هەردوولا دووپاتیان لە پاراستنی مافەكانی كورد و پێكهاتەكان لە سووریایەكی یەكگرتوودا كردەوە.