سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مەزڵووم عەبدی كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كرد، بۆ هەوڵی بەردەوام و ڕۆڵی كاریگەریان لە پێناو ئارامكردنەوەی دۆخەكە.
ئەمڕۆ یەكشەم 15ـی شوبات، لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، دوایین پێشهاتە سیاسی و تەناهییەكانی سووریا و ناوچەكە و دۆخی كورد و پێكهاتەكانیان لە سووریا تاوتوێ كرد.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێكگەیشتن بۆ چارەسەركردنی سیاسییانەی كێشەكان لە سووریا كردەوە، بەشێوەیەك كە مافی كورد و هەموو پێكهاتەكان لە چوارچێوەی سووریایەكی یەكگرتوو و لە دەستووری داهاتووی وڵاتدا پارێزراو بێت.
لای خۆیەوە مەزڵووم عەبدی، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كرد، بۆ هەوڵی بەردەوام و ڕۆڵی كاریگەریان لە پێناو ئارامكردنەوەی دۆخەكە و گەیشتنی دیمەشق و هەسەدە بە ڕێككەوتنی ئاگربەست.
مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش و هەڕەشەكانی تیرۆر، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو.