كوردستان و هەنگاریا گرنگیی زیاتر بە پێوەندییەكانیان دەدەن

:: PM:04:15:15/02/2026 ‌

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە ئوسامە ئیبراهیم نەففاع باڵوێزی هەنگاریا لە عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێشخستنی زیاتری پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و هەنگاریا، بەتایبەتی لە بوارەكانی بازرگانی و وزە و كولتوور و خوێندنی باڵادا.

باڵوێزی هەنگاریا سڵاو و ڕێزی سەرۆك وەزیرانی هەنگاریای بە سەرۆكی حكوومەت گەیاند، دووپاتی لە گرنگیی بەهێزكردنی پێوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا كردەوە.

سەرۆكی حكوومەت سوپاسی پشتیوانیی هەنگاریای كرد وەك بەشێك لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، خواستی هەرێمی كوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و هەنگاریا دووپات كردەوە.

 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم