وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: پابەندین بە پشتگیرییەكانمان بۆ كوردستان

:: PM:04:54:15/02/2026 ‌
لە دواهەمین دیدارەكانیدا لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ د. یۆهان ڤادەفول وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا پێوەندییەكانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و ڕۆڵی كارای ئەڵمانیا لە ناوچەكەدا تاوتوێ كران. نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیری و هاوكارییەكانی ئەڵمانیا لە بوارە جیاكاندا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ستایشی پێگەی هەرێمی كوردستانی كرد وەك فاكتەری سەقامگیری لە ناوچەكەدا، هەروەها پابەندیی وڵاتەكەی بۆ بەردەوامیی پشتگیری لە ئارامیی عێراق و هەرێمی كوردستان نیشان دا.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم