ئەندامێكی پێشووی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەری كوردستان وازهێنانی لە حزبەكەی راگەیاند و هۆكارەكەیشی ئاشكرا نەكردووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 15ی شوبات، سدیق ئەحمەد بەرپرسی پێشووی مەڵبەندی هەڵەبجەی كۆمەڵی دادگەری و ئەندامی پێشووی سەركردایەتی ئەو حزبە، وازهێنانی خۆی لە ڕیزەكانی كۆمەڵی دادگەری ڕاگەیاند.
دووپات لەوە دەكاتەوە كە هیچ پێوەندێكی سیاسی و ئیداری بەو حزبەوە نەماوە.
كۆمەڵی دادگەری لەماوەی رابردوودا رووبەڕووی شكستی زۆر بووەوە، ئەوەیش هۆكاری سەرەكی بوو كە بەشێكی زۆر لە كادر و لایەنگرانی ئەو حزبە وازهێنان رابگەیەنن.