وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان پسوولەی پڕۆژەی رووناكی بڵاو كردەوە كە نیوەی هاوبەشانی پڕۆژەكە 73 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی دەكاتەوە كە بە هیچ شێوەیەك نرخەكانی كارەبا نەگۆڕاون، هەر گۆڕانكارییەك كە دەكرێت پێویستە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند بكرێت.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارە لەوەی بەشێك لە ماڵان بڕی پسوولەی كارەبایان لەم زستانەدا بەرزتربووە لە مانگەكانی ڕابردوو و ئەمەش وایكردووە بە رژدی لەم بابەتە بڕوانێت و ئەو بارگرانییەی كەوتۆتە سەرشانی بەشێك لە هاووڵاتییان هەڵبگرێت.
هەروەك دووپات لەوە كراوەتەوە كە وەك پاڵپشتییەك و هاوكارییەك بۆ هاوبەشانی ماڵان تا ڕێككەوتی 12ی ئادار، هەر بڕە پارەیەك كە هاوبەشان لە ڕێگەی سەكۆی "ئی-پسوولە"ـوە بیدەن، ئینجا پارەی ڕووناكی بێت یان قەرزی كۆن ئەوا ڕێژەی %20 ئەو بڕە پارەیان، لەسەر پسوولەی مانگەكانی داهاتوو كەم دەكرێتەوە.
باس لەوەیش كراوە كە زۆربەی هاوبەشانی ماڵان لە سەرانسەری كوردستان لەخوولێكی كارەبا كە تێكڕای ڕۆژەكانی بریتییە لە 45 ڕۆژ كەمتر كارەبا و پارەیان بەكارهێناوە و بۆ گەڕاوەتەوە.
وردەكارییەكەی بەمجۆرەیە:
- 50% هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناكی كەمتر لە (73,000 د.ع) بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێكڕا ( 853 كیلۆوات) بەكارهێناوە
- 80% هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناكی كەمتر لە (160,000 د.ع ) بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێكڕا ( 1,469 كیلۆوات) بەكارهێناوە
-
هەولێر:
- هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناكی كەمتر لە (83,000 د.ع) بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێكڕا ( 958 كیلۆوات) بەكارهێناوە
- 80% هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناكی كەمتر لە (177,000 د.ع ) بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێكڕا ( 1569 كیلۆوات) بەكارهێناوە
-
سلێمانی:
- هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناكی كەمتر لە (54,000 د.ع) بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێكڕا ( 661 كیلۆوات) بەكارهێناوە
- 80% هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناكی كەمتر لە (118,000 د.ع ) بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێكڕا ( 1,195 كیلۆوات) بەكارهێناوە
دهۆك:
- هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناكی كەمتر لە (102,000 د.ع) بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێكڕا ( 1,061 كیلۆوات) بەكارهێناوە
- 80% هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناكی كەمتر لە (224,000 د.ع ) بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێكڕا ( 1,759 كیلۆوات) بەكارهێناوە
-
هەڵەبجە:
- هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناكی كەمتر لە (42,000 د.ع) بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێكڕا ( 540 كیلۆوات) بەكارهێناوە
- 80% هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناكی كەمتر لە (81,000 د.ع ) بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێكڕا ( 906 كیلۆوات) بەكارهێناوە
دووپات لەوە كراوەتەوە كە تێكڕای خوولی پسوولەی كارەبا بەتێكڕا بریتیی بوو لە 45 ڕۆژ، خولێكی درێژتری پسوولە ڕەنگدانەوەیە بۆ ماوەی بەكارهێنانی كارەبای زیاتر بەبێ ئەوەی گۆڕانكاری لە نرخەكانی كارەبادا ڕووبدات. بۆ نموونە، 400 كیلۆوات یەكەم لە هەر 30 ڕۆژێكدا بە 72 د.ع\كیلۆوات ئەژماردەكرێت و هەروەها، ئەگەر خولی پسوولە درێژ ببێتەوە بۆ 45 ڕۆژ، 72 د.ع\كیلۆوات بۆ 600 كیلۆوات ئەژماردەكرێت. لە هەردووك حاڵەتدا هاوبەشانی ماڵان هەر خوارترین ئاستی بەكارهێنانی كارەبایان بۆ ئەژماردەكرێت.