ڕێبەر ئەحمەد لە ئەمەریكا: حكوومەت پشتیوانی پێكهاتەكان دەكات

:: PM:09:37:15/02/2026 ‌
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یەكەمین سەردانی فەرمی بۆ شاری دیترۆیت لە مەشیگان ئەنجام دا و لەگەڵ چاویكەوت بە مارتن مەننا سەرۆكی ژووری بازرگانی ئەمەریكی كلدانی و ژمارەیەك لە كەسایەتی و خاوەنكار و بازرگانان كۆبووەوە.

وەزیری ناوخۆ گەشتێكی كرد بەنێو بارەگای سەرەكی دامەزراوەی كلدانیەكان و ڕۆڵی ئەو دامەزراوەی بەرزنرخاند لە خزمەتكردن و بەهێزكردنی كۆمەڵگا.

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ دووپاتی پشتگیرییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كردەوە بۆ پێكهاتە ئاینی و نەتەوە جیاوازەكان لە هەرێمی كوردستان و لە دایاسپۆرا. 

روونیشی كردەوە كە حكوومەتی هەرێم بەردەوام پشتگیریكردووە و شانازی دەكات بە پێكەوەژیانی ئاشتیانەی پێكهاتە ئاینی و نەتەوەجیاوازەكان و بەشدارییان و خۆشگوزەرانیان.

هەر ئەمڕۆ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چاویكەوت بە سام یۆنۆ و ژمارەیەك لە ئەندامانی دایاسپۆرای كلدانی و كورد لە دیترۆیت. 

وەزیری ناوخۆ لە دیدارەكەدا دووپاتی لە پابەندبوونی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ لەنزیكەوە كاركردن لەگەڵ كۆمەڵگای دایاسپۆرا و بەهێزكردنی پێوەندییەكان، هاوكات گوتی پێشوازی دەكەین لە هەر دەستپێشخەرییەك بۆ زیاتر قووڵكردنەوە و بەهێزكردنی تێگەیشتن و هاوئاهەنگییەكان لەگەڵ كەسایەتی و ئەندامان و خاوەنكار  و بازرگانان لە دایاسپۆرا.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم