سبەی دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراك دەكرێت

:: PM:03:13:16/02/2026 ‌
سبەی دەست بە دابەشكردنی یەكەم سەبەتەی خۆراكی ساڵی نوێی 2026 دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش بریكارەكانی خۆراك لە سلێمانی ئاگادار كرانەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 16ـی شوبات، كامەران فەتاح بەڕێوەبەری دابەشكردنی كەلوپەلی خۆراك لە سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری بریكارەكانی ناو شار دەكەینەوە كە سبەی سێشەم 17 شوبات، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆراكی سلێمانی بكەن بۆ رەوانەكردنی بڕی پارەی سەبەتەی خۆراكی یەكەم بۆ ساڵی 2026 بە داتای مانگی یەكی 2026.

باسی لەوەش كردووە، بڕی پارەكە بەشێوەی كاش وەردەگیرێت لەلایەن بانكی جنووبی ئیسلامی لەناو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆراكی سلێمانی لەگەڵ هێنانی كارتی بانكی، بانكی جنووبی ئیسلامی و كۆپی یەك لە كارتی نیشتمانی خاوەن بریكار لەلایەن بریكارەكانەوە بۆ رەواكردنی بڕی پارەی داواكراو لە فەرمانگەكەمان.

دەشڵێت، بڕی پارەی داواكراو بۆ هەر هاووڵاتییەك زیادی كردووە بۆ ئاگاداریتان، بڕی پارەكە بووەتە هەزار و 500 دینار بۆ هەر تاكێكی خێزان.



وشە - رامیار جەواد