رێكخەری گۆڕان یەكەم پەیامی بڵاو كردەوە

:: PM:03:43:16/02/2026 ‌
دانا ئەحمەد مەجید دوای ئەوەی بە ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان هاتە هەڵبژاردن، رای گەیاند لە كۆنفرانسی ئەمڕۆ هیچ گرژییەك رووی نەداوە و "گۆڕان یەك ئاراستەیە".

ئەمڕۆ دووشەم 16ـی شوبات، دانا ئەحمەد مەجید دوای ئەوەی بە ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان هاتە هەڵبژاردن،  لە لێدوانێكدا رای گەیاند، سوپاس بۆ خودا كۆنفرانسی ئەمڕۆی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەركەوتووییی رۆیشت بەڕێوە و لە ئایندەشدا گۆڕان یەك ئاراستەیە. گۆڕان ئەو گۆڕانەیە كە بەرنامەكانی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا جێبەجێ دەكات.

ئاماژەی بەوەش كرد، بەردەوام دەبن لە جێبەجێكردنی بەرنامەكانی گۆڕان و بزووتنەوەكە بەرەو سەركەوتن دەڕوات.

لەبارەی گرژییەكانەوە، دانا ئەحمەد مەجید باسی لەوە كرد كە هیچ گرژییەك رووی نەداوە، هەموو كەسێك مافی خۆیەتی رای جیاوازی هەبێت و بابەتەكە زۆرینە و كەمینە بووە.

لە كۆنفرانسی ئەمڕۆ لە هەمواری پێڕەوی ناوخۆ، لە كۆی 781 دەنگ، بە دەنگی 491 دەنگ بە بەڵێ‌ بڕیار درا، خوێندنەوەی پێڕەوی ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان بەدەنگدانی ئاشكرا بێت.

لەم پرۆسەیەدا 291 كەس دژی بوون و هۆڵی كۆنفرانسیان بەجێهێشت، زۆرینە مانەوە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە.



وشە - رامیار جەواد