جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان- گردی زەرگەتە، بە فەرمی كۆنفرانسەكەی دوێنێی گۆڕانی لە كەركووك رەت كردەوە.
لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، كە هەڵبژێردراوی شەرعی بزوتنەوەكەیە، بەهەموو شێوەیەك سەرجەم پرۆسەی بەناو كۆنفرانسی سەپێندراوی رۆژی دووشەم 16ی شوباتی گەڕەكی كوردسات رەت دەكاتەوە، ئامادەبوونیشمان بۆ سەلماندنی نایاسایی بوونی ئەو پرۆسە ناشەرعییە بوو، لەبەرئەوەی بەگوێرەی یاسای پارتە ساسیەكانی عێراق ژمارە 36ی ساڵی 2015، حزب بڕیاری دیاریكردنی كات و شوێنی بەستنی كۆنفرانس دەدات، نەك كۆمسیۆن بە سەپاندن و لایەنداری بڕیار بدات.
دووپات لەوە كراوەتەوە كە هەموو رێكارێكی یاسایی دژ بەساختەكاری و دەستتێوەردانە سیاسی و نایاساییەكان دەگرینەبەر.
دوێنی هەردوو باڵی گۆڕان لە كەركووك كۆنفرانسێكیان بەست، بەڵام باڵی گردەكە بایكۆتیان كرد، دواتر دانا ئەحمەد مەجید بوو بە رێكخەری گۆڕان- گەرەكی كوردسات.