سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

:: PM:11:12:17/02/2026 ‌
سەرۆک بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دانا ئەحمەد مەجید کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و هیوای خواست سەرکردایەتیی نوێ خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان بکات.

ئەمڕۆ سێشەم 17ی شوباتی 2026، سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا بۆ دانا ئەحمەد مەجید ڕای گەیاند، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەکەتان، پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامان و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم.

سەرۆک بارزانی دووپاتی کردەوە، هیوادارم هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازەی بزووتنەوەی گۆڕان، خزمەتی پڕۆسەی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان بکات.



وشە - پۆڵا مەحموود