وەزارەتی ناوخۆ بڵاوی كردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بە ئەلیكترۆنیكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ هاووڵاتییان، ئەپڵیكەیشنی KRDPass كە لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئەپڵ وەك دەروازەی ئەلیكترۆنی هاووڵاتییانی كوردستان بەردەستە.
ئێستە هەڵگرانی مۆڵەتی نوێی شوفێری دیجیتاڵی، دەتوانن كۆپی ئەلیكترۆنی مۆڵەتەكەیان لەسەر ئەو ئەپڵیكەیشنە ببینن. هەموو وردەكارییەكانی مۆڵەتی شوفێری و كۆپییەكی دیجیتاڵی كەوتووەتە بەردەست شوفێران.
ئەپڵیكەیشنەكە بكەرەوە و وەشانی نوێی دابەزێنە (ئەپدەیتی بكە). پاشان لە بەشی جزدان مۆڵەتەكەت ببینە. لەمەولا ئەگەر مۆڵەتی نوێی شوفێریت لەلا نەبوو، لە كاتی بینینی مەفرەزەكانی پۆلیسی هاتوچۆ، دەتوانن كۆپی دیجیتاڵی مۆڵەتەكەتان لەسەر ئەپڵیكەیشنی ئاماژەبۆكراو پێشان بدەن و بێ كێشە تێپەڕ بن.