"بەرژەوەندی و بەهای هاوبەش ئەمەریكا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان دەبەستێتەوە"

:: PM:03:09:18/02/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە جۆشوا هاریس هەڵسووڕێنەری باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا پێوەندییەكانی ئەمەریكا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، دوا پێشهاتەكانی پرۆسەی سیاسی لە وڵات و دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، تاوتوێ كران.

بە گوێرەی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، هەردوولا دووپاتیان لە برەودان بە پێوەندییەكانی ئەمەریكا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كردەوە، هەروەها هاوڕا بوون كە بەرژەوەندی و بەهای هاوبەش ئەمەریكا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان دەبەستێتەوە. هەر لەمبارەیەوە باسیان لە بوارەكانی هاریكاریی نێوان هەردوولا كرد.

پێوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، گرنگیی یەكدەنگیی لایەنە كوردستانییەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق و دۆخی ناوچەكە بەگشتی، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم