سیستمی پەیرۆڵ لیستی مووچەی مانگی دووی پەسند كرد و ئێستە مووچەخۆران دەتوانن لە رێگەی بەرنامەی KRDPass سەیری بكەن، بزانن بۆ ئەم مانگە مووچەكەیان چەندە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 19ـی شوبات، لیستی مووچەی مانگی شوبات بۆ فەرمانبەران خرایە سەر حیسابەكەیان لە سیستمی krdpass.
ئێستە فەرمانبەران دەتوانن بڕی مووچەی مانگی شوباتیان بزانن كە لێبڕینەكان و زیادكردنەكان چەندە.
لە هەرێمی كوردستاندا هەزار و 189 یەكەی ژمێریارییە، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لە سیستمی پەیرۆڵ پەسند كراون و لیستەكەیان داخل كردووە.
لە ڕێگەی KRDPass ـەوە دەتوانن وردەكاریی مووچەكانیان وەك مووچەی بنەڕەتی، دەرماڵەكان و لێبڕینەكان بزانن. هەروەها ئەو مانگانەی كە حكوومەتی فیدراڵی پارەی ناردبێت، لەوێ ئاماژەی پێ كراوە.
ساڵی رابردوو لە 31ـی تەمووز، بەفەرمی ئەپی 𝗞𝗥𝗗𝗣𝗮𝘀𝘀 لەلایەن فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەست كراوە لە ستۆرەكانی هەردوو سیستمی IOS و Android .
چەندان خزمەتگوزاری لەخۆ دەگرێت وەك (جزدانی ئەلیكترۆنی و ناسنامەی دیجیتاڵی و زانینی سزای سەرپێچیی ئۆتۆمبێل و چەندان خزمەتگوزاری تر).
لە ئەپڵیكەیشنەكەدا دوای ئەوەی فەرمانبەر بە یو پی ئێنی داخل دەبن، چەند خزمەتگوزارییەكیان بەردەست دەبێت، لەوانە زانینی مووچەی بنەڕەتی، زانینی دەرماڵەكانی، زانینی كۆی مووچەی مانگەكەی.. هتد.
لە ئەپڵیكەیشنەكەدا مانگانە ئاگادار دەكرێتەوە، ئەو مانگە لێبڕینی مووچەكەی چەندە و چەندی بۆ خانەنشینیی لێ بڕاوە.
ئەو ئەپڵیكەیشنە یەكێكە لە خزمەتگوزارییەكانی فەرمانگەی تەكنەلۆجیای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ فەرمانبەرانی.