كۆمەڵە لەسەر تەقینەوەكەی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و دەڵێت، لە ڕووداوێكی گوماناویدا ئۆتۆمبێلێكی كۆمەڵە، لە نێوان ڕێگەی سلێمانی بۆ دوكان تەقیوەتەووە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 19ـی شوبات، لە راگەیەنراوێكی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێراندا هاتووە، ڕای گشتی ئاگادار دەكەینەوە كە سەر لە ئێوارەی چوارشەم لە ڕووداوێكی گوماناویدا، ئۆتۆمبێلێكی كۆمەڵە لە نێوان ڕێگەی سلێمانی بۆ دوكان تەقیوەتەوە.
دەشڵێن، بەداخەوە پێشمەرگەیەكی كۆمەڵە بە ناوی «سەعید (هێرش) ڕەنجبەری» گیانی بەخت كردووە، «ئارام بەهرامی» یەكێكی تر لە پێشمەرگەكانمان بریندارە كە باری تەندروستیی جێگیرە.
ئاماژە بەوەش دەكەن، لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە و دواتر دەرئەنجامەكان ئاشكرا دەكەن.
ئێوارەی دوێنێ ئۆتۆمبێلێكی گولەنەبڕ لەسەر رێگەیەكی سلێمانی تەقییەوە، باس لەوە دەكرێت بە درۆن لێی دراوە، بەڵام هێشتا پشتڕاست نەكراوەتەوە.