شاندێكی گۆڕانی گردی زەرگەتە بۆ تۆماركردنی سكاڵا لە بەغدایە

:: PM:01:35:19/02/2026 ‌
دوای بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری كەركووك، لە نیوەی كۆنفرانسەكە شاندی گردەكە بایكۆتیان كرد، ئێستە سەردانی بەغدایان كردووە بۆ تۆماركردنی سكاڵا.

ئەمڕۆ پێنجشەم 19ـی شوبات، شاندێكی باڵی بزووتنەوی گۆڕانی گردەكە، سەردانی بەغدایان كرد و سكاڵا لەسەر دەرئەنجامەكان تۆمار دەكەن.

ئەوەیش زانراوە، سكاڵاكە پێوەندیی بە شوێنی كۆنفرانسەكە و دانا ئەحمەد مەجید خۆی كرد، هەروەها بەشداریكردنی هەندێك هەڵسووڕاوەوە هەیە گوایە وازیان لە بزووتنەوەكە هێناوە و بەشداریی كۆنفرانسیان كردووە.

هاوكات شاندێكی بزووتنەوەی گۆڕانی كوردسات لە بەغدان، بەمەبەستی تەواوكاری رێكارەكانی كۆنفرانس و تۆماری حزبەكە یەكلا بكەنەوە.

ئامادەكاریی ئاراستەی  گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ تۆماركردن سكاڵا لە كاتێكدایە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، شوناسی گۆڕانی بەلای بەرژەوەندیی ئاراستەی كوردساتدا یەكلا كردەوە.

ماوەی دوو ساڵە كێشەكانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان بەردەوامە، ئەو حزبە كرابوو بە دوو پارچە كە هەریەكەی خۆی بە خاوەنی ئەو بزووتنەوەیە دەزانی.



وشە - رامیار جەواد