سكرتێری زەحمەتكێشان: دیپلۆماسیی بارزانی ھێزێكی نەتەوەیی خوڵقاند و دەستكەوتەكانی ڕۆژئاوای پاراست

:: PM:03:13:21/02/2026 ‌
سكرتێری گشتیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، هەوڵە چڕە دیپلۆماسییەكانی سەرۆك بارزانی و ئیرادەی گەل، شكستیان بەو پیلانە ھێنا كە دژ بە ڕۆژئاوای كوردستان داڕێژرابوون.

ئەمڕۆ شەموو 21ی شوبات، بەڵێن عەبدوڵا سكرتێری گشتیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ڕای گەیاند، ئەو گەلەكۆمەكییەی دژ بە ڕۆژئاوا ئەنجام درا، ھەوڵێكی نادادپەروەرانە بوو بۆ شكاندنی ئیرادەی نەتەوەیی، بەڵام ڕاپەڕینی گشتیی گەل و ھەڵوێستی نەتەوەیی ڕێگری لەو پیلانانە كرد.

ئەو بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتووە، جووڵە دیپلۆماسییەكانی سەرۆك بارزانی لەسەر ئاستی ئەمەریكا و ئەوروپا، ھاوتەریب لەگەڵ پێوەندییە بەردەوامەكانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی و ھێزە سیاسییەكانی ڕۆژئاوا، ھێزێكی گەورەی نەتەوەیی خوڵقاند كە دەرەنجامەكەی گەیشتن بە ڕێككەوتن و پاراستنی دەستكەوتەكان بوو.

سكرتێری حزبی زەحمەتكێشان ئاماژەی بەوە كرد كە ئەركی ئێستەی لایەنە كوردییەكانی ڕۆژئاوایە یەكگرتوویی خۆیان بپارێزن، تا بتوانن مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد لە سووریای داھاتوودا جێگیر بكەن.




وشە - وشه‌