لە 19ی مانگی ئادار فڕۆكەخانەی سلێمانی نامێنێت

:: AM:10:19:23/02/2026 ‌
دوای ناڕەزاییەكی زۆر، بەڵام هێشتا بڕیاری گۆڕینی ناوی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی جەلال تاڵەبانی وەك خۆی ماوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا جێبەجێ دەكرێت.

لەسەر داوای دامەزراوەی جەلال تاڵەبانی بڕیار درا، ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بگۆڕێت بۆ فڕۆكەخانەی جەلال تاڵەبانی نێودەوڵەتی.

پێی نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ناوی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەگۆڕێت بۆ فڕۆكەخانەی جەلال تاڵەبانی نێودەوڵەتی. 

ئەم بڕیارە و هەوڵەكەی دامەزراوەكە، ناڕەزایی خەڵكی شارەكەی لێ كەوتەوە و پێیان وابوو ئەوە كەمكردنەوەی سلێمانییە، هەزاران شتی تر هەن بەناوی مام جەلالەوە، چ پێویستە فڕۆكەخانەی شارەكە بكرێت بەناوی ئەوەوە، بەڵام بەرپرسانی دامەزراوەكە سوور بوون لەسەر گۆڕینی ناوی فڕۆكەخانەكە.

بڕیارە لە رۆژی 19ی سێی 2026ەوە بەفەرمی ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بگۆڕێت بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" هاوكات هەر لەو رۆژەدا رێوڕەسمێكیش بەو بۆنەوە بەڕێوە دەچێت.



وشە - سۆران عەزیز