عەلی حوسێن: هیچ لایەنێك بەتەنیا بۆی نییە سەرۆك كۆمار دیاری بكات

:: PM:07:05:24/02/2026 ‌
بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان رای دەگەیەنێت، پۆستی سەرۆك كۆمار پێویستی بە سازانی ناوخۆیی كورد هەیە وەك شایستەیەكی دەستووری.

دوای بەشداری لە ئێوارەخوانی مزگەوتی گەورەی سلێمانی، عەلی حوسێن رای گەیاند، پۆستی سەرۆك كۆمار پێوەستە بە تەواوی پێكهاتەی كوردەوە، وەك چۆن بە پێی عورفی سیاسی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بۆ پێكهاتەی سوننە و سەرۆك وەزیران بۆ پێكهاتەی شیعە یەكلایی بووەتەوە، پێویستە كوردیش لەناوخۆیدا لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆمار رێكبكەوێت.

روونیشی كردەوە كە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار گرنگ ئەوەیە بە میكانیزمێكی كوردستانی دیاری بكرێت، نەك لایەنێكی سیاسی بە تەنیا بڕیاری لەسەر بدات.

لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا، تیشكی خستە سەر پرۆسەی پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و روونی كردەوە كە لە دوای هەڵبژاردنەكانەوە، لیژنە هاوبەشەكانی پارتی و یەكێتی چەندان كۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و لەسەر شێوازی كاركردن و دابەشكردنی زۆربەی پۆستەكان گەیشتوونەتە رێككەوتن.



وشە - وشه‌