پەرەپێدانی پێوەندییەكانی كوردستان و ئەڵمانیا دووپات دەكرێتەوە

:: PM:12:05:25/02/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا كرد و پرسی بەهێزكردنی پێوەندییەكانی نێوانیانی تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ چوارشەم 25ی شوبات، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە شاندێكی ئەڵمانی بە سەرۆكایەتیی جیزا ئەندریاس ڤۆن گەیر بریكاری وەزارەتی دەرەوە كرد.

لە دیدارەكەدا كە دانیاڵ كرێبەر باڵوێزی ئەڵمانیا لە عێراق ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەهێزكردنی پێوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا. مەسروور بارزانی سوپاسی پشتیوانییەكانی ئەڵمانیای بۆ هەرێم كرد و پەرەپێدانی پێوەندییەكانی نێوانیانی دووپات كردەوە.

هەروەها هەردوولا پێویستیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی نێودەوڵەتییان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی تیرۆریستانی داعش دووپات كردەوە. 

لە كۆتایی دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق، پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكوومەتی فیدراڵ و هەرێم ئاڵوگۆڕ كرا.



وشە - پێشەنگ مەحموود