گوندی میرغوزار لە شارۆچكەی قەرەداغ بە كارەبای 24 سەعاتی رووناك كرایەوە

:: PM:01:55:25/02/2026 ‌
گوندی میرغوزار كە لە شارۆچكەی قەرەداغ سەربە پارێزگای سلێمانییە، بە كارەبای 24 سەعاتی  رووناك دەكرێتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، بە بڕی زیاتر لە 152 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی (8%)ـی داهاتی كارەبا، تۆڕی كارەبای نیشتمانی دەگەیەنرێتە گوندی میرغوزار لە شارۆچكەی قەرەداغ.

لە پڕۆژەكەدا دوو محاویلەی 400 كەی ڤی ئەی یارمەتیدەر بۆ محاویلەی ژمارە  (8) لەسەر فیدەری (265) و هەردوو لاینی محاویلەی (3 + 4) دادەنرێن.

بودجەی پڕۆژەكە 152 ملیۆن و 590 هەزار دینارە و بڕیارە لە 60 رۆژدا لەلایەن كۆمپانیای هێزی تیشك جێبەجێ بكرێت.

كارەبای گوندەكە لە ئەنجامی ئەو پڕۆژانەی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی، بووە 24 سەعات و گوندی میرغوزاریش وەك گوندەكانی تر رووناك كرایەوە.

وشە - سۆران عەزیز