گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران لێخۆشبوونی 20%ی سزاكانی سەرپێچی هاتوچۆی درێژ كردەوە.
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا، لێخۆشبوونی 20%ی سزاكانی سەرپێچیی هاتوچۆ تا 30 حوزەیرانی 2026 درێژ بكاتەوە.
ئەو بە كەناڵی كوردستان24ی گوت، لە 23ـی ئەم مانگەوە نووسراوی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی پێشوومان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە.
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوەش كرد، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا ئاماژە بەوە كراوە، داهاتی ناوخۆ گوشارێكی زۆری لەسەرە و بە رێژەیەكی زۆر كەم بووەتەوە، بەتایبەت داهاتی گومرگەكان بە رێژەی %60 كەم بووەتەوە.