پەیامێك لە نێچیرڤان بارزانییەوە: پێشوازی لە ڕاپۆرتی پەرلەمانی توركیا دەكەم

:: PM:06:48:25/02/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و تیایدا، پێشوازی لە ڕاپۆرتی لیژنەی یەكێتیی نیشتمانی و برایەتی و دیموكراسی لە پەرلەمانی توركیا دەكات. 

لە پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، پێشوازی لە ڕاپۆرتی لیژنەی یەكێتیی نیشتمانی و برایەتی و دیموكراسی لە پەرلەمانی توركیا دەكەم، بە هەنگاوێكی گرنگ و ئاراستەیەكی دروستی دەزانم بۆ ئاشتی و چارەسەری.

" پێشخستنی زمانی سیاسەت و دیالۆگ و پابەندبوون بە چارەسەری ئاشتییانە، بنەمای سەرەكین بۆ بنیاتنانی سەقامگیریی هەمیشەیی كە بە سوودی هەموو ناوچەكە دەگەڕێتەوە" سەرۆكی هەرێمی كوردستان وا دەڵێ‌.

هەروەها دووپاتی كردووەتەوە كە ئێمە لە هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە دووپات لە پشتگیری و هاوكاریمان بۆ هەر هەوڵ و هەنگاوێك دەكەینەوە كە ئامانجی چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان بێت و ئاسۆیەكی نوێ بۆ برایەتی و پێكەوەژیان بكاتەوە. هیوادارین هەنگاوی تری لە پەرلەمان بەدوادا بێت بۆ بەهێزكردنی زیاتری متمانە و بەدیهێنانی ئەو ئاشتییەی كە هەمووان چاوەڕێی دەكەن.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم