وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان 18 رۆژ پشوو بۆ خوێندكاران و قوتابیانی هەرێمی كوردستان لە دەرەوەی وڵات ڕادەگەێنێت.
عەباس ئەكرەم گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەێنێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریارێكی گرنگ لە بەرژەوەندی خوێندكاران/ قوتابیانی هەرێمی كوردستان كە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن دەركردووە.
روونیشی كردەوە، بە نووسراوی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا لە 10/ 3/ 2026 تا 28/ 3/ 2026 ئەو قوتابی و خوێندكارانەی هەرێمی كوردستان كە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن دەتوانن بگەرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو ماوەیەی كە دەگەرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان كە ماوەی (18) رۆژە بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەكرێت و دواتر كێشەی یەكسانكردنی بڕوانامەیان بۆ دروست نابێت.
جێگەی ئاماژە بۆ كردنە ئامانج لە بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەشداری كردنی قوتابیان و خوێندكارانی هەرێمی كوردستانە لە جەژنی رەمەزانی پیرۆز و جەژنی نەورۆز و بۆنە و ئاهەنگەكان بەو بۆنەیەوە.