دژی تیرۆری كوردستان رای دەگەیەنێت، هێزەكانی هاوپەیمانان توانیان چەندان مووشەك و درۆن لە ئاسمانی هەولێر بتەقێننەوە.
ئەمڕۆ شەموو 28ـی شوبات، بەگوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، هێزەكانی هاوپەیمانان ژمارەیەك مووشەك و درۆنی بۆمبڕێژكراویان لە پارێزگای هەولێر تێكشكاند و خستە خوارەوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، لەو هێرشانە هیچ زیانێكی گیانی و مادییان لێ نەكەوتەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە لە بەیانیی ئەمڕۆوە شەڕی ئێران و ئیسرائیل دەستی پێ كردووە.