ڕاگەیاندنی هاوبەشی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا

:: PM:03:15:28/02/2026 ‌
هەردوو وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، راگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە و رای دەگەیەنن، هەناردەكردنی گازی سروشتیی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگرت، بە هۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 2500- 3000 مێگاوات كەم دەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەموو 28ـی شوبات، لە راگەیەنراوێكی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكاندا هاتووە، بەهۆی ئەو بارودۆخە نائاسایی و شەڕەی لە ناوچەكەدا ڕووی داوە و لەبەر پاراستنی گیانی كارمەندانی كێڵگەی كۆرمۆر؛ كۆمپانیای داناگاز، هەناردەكردنی گازی سروشتیی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگرت، بە هۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 2500- 3000 مێگاوات كەم دەبێتەوە.

باس لەوەش كراوە وەزارەتی كارەبا بە پشتبەستن بەو سەرچاوانەی تری بەرهەمهێنانی كارەبا، هەوڵ دەدات كاریگەرییەكانی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كەم بكاتەوە.



وشە - رامیار جەواد