ئێران ئەو شوێنانەی ئاشكرا كرد كە ئەمڕۆ بۆردمانی كردوون

:: PM:04:24:28/02/2026 ‌
سوپای پاسدارانی ئێران بەئامانجگرتنی كەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی سوپای ئەمەریكای بە مووشەك و درۆن ڕاگەیاند، هەروەها سەرجەم ئەو ناوچانەشی ئاشكرا كرد كە تا ئێستە كراونەتە ئامانج.

ئێران لەبارەی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و بنكەكانی ئەمەریكا، راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە سوپای پاسداران بە ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆیی" وەڵامی ئەمەریكا و ئیسرائیلی دایەوە. 

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، بە مووشەك و درۆن بنكەی كەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی سوپای ئەمەریكای لە بەحرێن و بنكە سەربازییەكانی تری ئەمەریكا لە قەتەر و ئیمارات و ناوەندە سەربازی و تەناهییەكانی ناوچەكە كردووەتە ئامانج. 

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، هێرشە درۆنی و مووشەكییەكانی هێزە چەكدارەكانی ئێران بەردەوام دەبن و ئەو شوێنانەی كراونەتە ئامانج بریتین لە، فەڵەستین، بەحرەین، قەتەر، كوێت، ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی، عەرەبستانی سعوودیە، ئوردن و عێراق.


وشە - وشه‌