"دەنگە گەورەكانی هەولێر كاركردنی سیستمی دژەمووشەكین"

:: PM:04:29:28/02/2026 ‌
كەمێك لەمەوبەر دەنگێكی تری گەورە لە هەولێر بیسترا، بەگوێرەی زانیارییەكانی "وشە" ئەو درۆن و مووشەكانەی ئاراستەی پایتەختی كوردستان كراون، سەرجەمیان پووچەڵ كراونەتەوە. 

"وشە" زانیاری ئەوەی وەرگرت كە ئێستە تەواوی سیستمی دژەمووشەكی لە هەولێر كارایە، ئەو دەنگە گەورانەیشی ناوبەناو دەبیسترێ، كاركردنی سیستمەكانە بۆ بەرپەرچدانەوەی درۆن و مووشەكەكان. 

بەگوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، هێزەكانی هاوپەیمانان ژمارەیەك مووشەك و درۆنی بۆمبڕێژكراویان لە پارێزگای هەولێر تێكشكاند و خستە خوارەوە.

ئاماژە بەوەیش كراوە، لەو هێرشانە هیچ زیانێكی گیانی و مادییان لێ نەكەوتەوە.


وشە - وشه‌