رۆژنامەنووس و خوێندنكاری دكتۆرا، بەسۆز تۆفیق كە ماوەی چەند رۆژێك بوو لە تاران بێسەروشوێن بوو، گەڕایەوە سلێمانی.
بەسۆز تۆفیق خوێندكاری دكتۆرایە لە تاران، لەكاتی دەست پێ كردنی شەڕەوە بێسەروشوێن بوو، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ وەک خۆى دەڵێت؛ بەناو دۆخێكی دژواردا گەیشتەوە سلێمانی.
بەسۆز تۆفیق بە "وشە"ی گوت، بەهۆی ئەوەی ئینتەرنێت و هاتوچۆ نەبوو، بۆیە ئەوان دواكەوتن لە گەیشتنەوە بۆ سلێمانی.
ڕوونیشی كردەوە، پێشتر زانكۆكەیان ئاگەداری كردبوونەوە كە بڕۆنەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تاران شڵەژابوو، بۆیە نەیانتوانی بگەنەوە و لەناو دۆخێكی دژواردا گەیشتەوە سلێمانی.
هەروەك باسی لەوەیش كرد، كە دۆخی تاران زۆر خراپە و تەنانەت كڕینی هەموو شتێك سنووری بۆ دانراوە لە كارتی ئینتەرنێت و بەنزین و هەر كەلوپەلێكی تر.