سەرۆک مەسعوود بارزانی و شا عەبدوڵای پاشای ئوردن، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا دواین گۆڕانکاری و گرژییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و لەسەر پاراستنی سەقامگیری هاوڕا بوون.
ئێوارەی یەکشەم یەکی ئاداری 2026، سەرۆک مەسعوود بارزانی و شا عەبدوڵای پاشای ئوردن، پێوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
لەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا، بیروڕا لەبارەی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان و گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کران.
هەروەها هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشە و ئالنگارییەکان لە ڕێی گفتوگۆوە